تیلانی بلۆندۆ ئەو وێنەی لە تەمەنی چوار ساڵیدا بڵاوکرایەوە و وەک جوانترین کچی منداڵ لە جیھاندا ھەژمارکرا، لە ئێستادا و دوای تێپەڕبوونی ١٦ ساڵ بەسەر ئەو وێنەیەدا، جوانییەکەی جارانی ماوە.
بەگوێرەی ھەواڵێکی ماڵپەڕی today.in-٢٤ی ھیندی، تیلانی کچی پاتریک بلۆندۆ یاریزانی تۆپی پێ و فیرۆنیکا لوبێری دیزاینەرە، لە ساڵی ٢٠٠٥دا وێنەی ئەو کچە کە لە تەمەنی چوار ساڵیدا بووە لە میدیاکاندا بڵاوکراوەتەوە، کە بە ھۆیەوە وەک جوانترین منداڵی کچ لە جیھاندا ھەژمارکرابوو.
لە ئێستادا ئەو کچە ناوبانگی پەیداکردووە و تەمەنی بووەتە ٢٠ ساڵ و لە بواری نمایشکاریدا کاردەکات، کار لەگەڵ براندە بازرگانییەکانی وەکو چانێل و لۆریاڵ و لاکۆست و چەند براندێکی تردا دەکات.
ئەو خانمە جگە لە جوانییەکەی زیرەکی و لێھاتوویی ھەیە و لە بواری جیاوازتردا کاری ھەیە، ژمارەی فۆڵۆوەرەکانی لە ئینستاگرام زیاتر لە چوار ملیۆن کەسە و زۆربەی کات وێنەکانی خۆی لەگەڵ خۆشەویستەکەی بەناوی بن عەتالدا بڵاودەکاتەوە.
ئ.ل