چۆنییەتی بەکارهێنانی سیر بۆ درێژبوونەوە و زیادبوونی گەشەی قژ

PM:02:18:18/11/2022

4684 جار خوێندراوەتەوە

سیر بەهۆی ئەوەی وەك شێردارکەرەوەیەك کاردەکات و قژ شێدار و بریقەدار دەکاتەوە، یارمەتیدەرە بۆ زیادکردنی گەشەی قژ و پێدانی خواردن بە بیخی سەر سەر و قژ.

لە بابەتێکدا ماڵپەڕی "الیوم السابع" ئاماژەی بەوەکردوە، بۆ ئەوەی زیاتر سوودی لێوەربگیرێت، دەتوانیت لەگەڵ هەندێك پێکهاتەی دیکەدا تێکەڵی بکەیت وەك هەنگوین، کە دەوڵەمەندە بە دژەئۆکسیدەکان و ماددە خۆراکییە بەسوودەکان کە تەندروستی قژ باشتر دەکات و بەهێزی دەکات.

بۆ ئەم مەبەستەش تێکەڵەکە بەم جۆرە ئامادە بکە:

هەشت دەنك سیر

کەوچکێکی گەورە هەنگوین

شێوازیی ئامادەکردنەکەی:

سیرەکە پاك بکە و بیهاڕە بەباشی و ئاوەکەی جیابکەرەوە، ئینجا لەگەڵ هەنگوین تێکەڵی بکە، دواتر بیدە لە قژت و بۆماوەی ٢٠ خولەك پێوەی بهێڵە، دواتر قژت بە شامپۆیەكی روون بشۆ.