چوار هۆکار بۆ دروستبوونی پەڵەی لەناکاوی شین لەسەر جەستە

PM:07:43:17/11/2022

14188 جار خوێندراوەتەوە

هەندێك کەس تووشی سەرسوڕمان دەبن لەوەی لەناکاو پەڵەی شین لەسەر پێستیان دەردەکەوێت، بەبێ ئەوەی جەستەیان بەر هیچ زەبرێك کەوتبێت، ئەمەش دەکرێت چەند هۆکارێکی لە پشتەوە بێت.

ماڵپەڕی "عاجل" لە بابەتێکدا ئاماژەی بە چوار لەو هۆکارانە کردووە کە لە پشت دەرکەوتنی پەڵەی شینی پێستەوە بن، کە بریتین لەمانە:

١. بەکارهێنانی ئەو دەرمانانەی کە چارەسەری خەستی خوێن دەکەن.

٢. تووشبوون بە نەخۆشییەکانی جگەر و بوونی گرفت لەو ئەندامەدا، کە نیشانەکانی وەك زەردبوونی پێست، خورانی پێست، ئاوسان و کێشەکانی وریایی و زاکیرەت هەبوو.

٣. تووشبوون بە نەخۆشیی شەکرە.

٤. دەکرێت ئاماژەبێت بۆ تووشبوون بە شێرپەنجە، بەتایبەت شێرپەنجەی خوێن.