لە کۆتایی وەرزی پایز و سەرەتای وەرزی زستان مرۆڤ
زیاتر ئەگەری تووشبوونی بە پەتای وەرزی و
هەڵامەت و ئەنفلۆنزا هەیە، بۆ زوو چاکبوونەوە و تێپەڕاندنی ئەو نەخۆشییانە کۆمەڵێک
خواردن و خواردنەوە پێویستە زیاتر بخۆرێن.
دکتۆر کامهران رسوڵ ژاژڵهیی پسپۆڕی
زانستی خۆراک لە بابەتێکدا ئاماژەی بە گرنگترینیان کردووە کە ئەمانەن :
١ . ئاو: خواردنەوەی بڕی پێویست لە ئاوزۆر گرنگە بۆ بەهێزکردن و چالاک کردنی بەرگری جەستە ، ئاوی شلەتین یا گەرم باشترە بخورێتەوە .
٢ . چای ڕازیانە: ڕۆژی دوو بۆ سێ جار.
٣ . چای سەوز: بە گەرمی و بێ شەکر ، یا کەوچکێک هەنگوینی تێ بکرێت .
٤ . شۆربای گەرم: شۆربای مریشک یەکێکە لە خۆراکە گرنکەکان ، هەروەها شۆربای تری وەک پەڵپینە بەترش ، شۆربای
قارچک ، شۆربای سەوزەواتی وەک شۆربای بڕۆکلی
یا سپێناخ لەگەڵ قەڕنابیت و گێزەر.
٥ . زەنجەبیل: چای زەنجەبیل بە تەنها یا لەگەڵ لیمۆ یان هەنگوین .
٦ . چای گوڵەمێخەک: ڕۆژی دوو بۆ سێ جار.
٧ . ئاوی لێمۆ: گیراوەی ئاو و لێمۆ ڕۆژی دوو بۆ چوار جار بە تەنها یا لەگەڵ نەعنا یا هەنگوین یا زەنجەبیل .
٨ . چای گوڵەبەیبوون یان گیراوەی
ڕەشکە و هەنگوین .
٩ . شیری گەرم .
باشترین جۆری خواردنەکان :
- ماست.
- میوە مزرەمەنیەکان وەک پڕتەقاڵ و لالەنگی
و نارنج و لیمۆ .
- بلۆبێری و هەنار .
- ئەو خۆراکانەی دەوڵەمەندن بە ڤیتامین ( A) وەک گێزەر، بیبەری زەرد، بەهێ،کەلەرم، پەتاتەی شیرین .
- سیر و پیاز.
- ماسی بە تایبەت ماسی سەلموون .