گۆرانیبێژی لاو "هیوا
ئەحمەد" کارێکی هونەری کە ڤیدیۆکیپێکە بەناوی"سلێمانی" لە چەناڵی
تایبەت بەخۆی بڵاوکردەوە.
گۆرانی "سلێمانی"ئاواز و هۆنراوەی "هیوا ئەحمەد" و کاری مۆسیقا و دابەشکردنی "شادمیر
نامۆیە"و "سەنگەر قادر"
کاری وێنەگرتنی بۆ کردووە و دەرهێنەری بەرهەمەکە"بڕیار فەتاح"ە.
هیوا ئەحمەد یەکێکە لە
گۆرانیبێژەکانی کوردستان لە دایک بووی شاری سلێمانییە و لە ئێستادا لە شاری لەندەن
نیشتەجێیە، خاوەنی ژمارەیەک گۆرانی و ڤیدیۆ کلیپە، ژمارەیەکی زۆر هەوادار و گوێگری
هەیە.
ر.ئ