نۆکاو یەکێکە لە خواردنە باوەکان و بە گۆشت یان لولاق
یان بە سادەیی ئامادە دەکرێت، زۆرینە ئارەزوو دەکەن لە کەشی سارد دا بیخۆن.
کەرەستەکانی:
نۆک بەپێی پێویست
گۆشت
زەردەچەوە
یەک پیاز
بیبەری ڕەش
ئاو
خوێ
بەهاراتی نۆکاو
زەیت
جاترە بەپێی ئارەزوو
ئامادەکردنی:
نۆکەکە بۆ ماوەی یەک ڕۆژ بکرێتە ئاو چەند یان شەو تا
بەیانی لە ئاودا دابنرێت، دوو بۆ سێ جار ئاوەکەی بگۆڕدرێت باشترە، ئەمە لە کاتێکدا
ئەگەر نەتوسیت بیکەیت مەنجەڵی بوخارەوە.
لە مەنجەڵێکدا زەیتەکە دەقرچێنرێت و پیازەکەی تێدا ورد
دەکرێت، لەگەڵ گۆشتەکە سوردەکرێنەوە و خوێی پێوە دەکرێت، ئاوی
تێدەکرێت تاکو بە جوانی دەکوڵێت.
۳نۆکەکە لە مەنجەڵێکی
تردا و لەناو ئاودا دەکوڵێنرێت، کە کەمێک نەرمبوو گۆشت و ئاوی گۆشتەکەی تێدەکرێت،
لەگەڵ بەهاراتەکان و جاترەدا.
هەردووکیان بە جوانی پێکەوە کوڵان و تامی یەکتریان
وەرگرتوو کەمێک خەستبووەوە لەگەڵ سەمون و زەڵاتە و سەوزە پێشکەش دەکرێت.
ئ.ل