چۆپی فەتاح گۆرانییەکی ئەدێڵ دەڵێتەوە

PM:12:07:16/11/2022

6416 جار خوێندراوەتەوە

خانمە هونەرمەندی گۆرانیبێژ چۆپی فەتاح یەکێک لە گۆرانییە دیارەکانی هونەرمەندی بەریتانی ئەدێڵ دەڵێتەوە.

چۆپی بە دەستکارییەوە گۆرانی " Set Fire To The Rain" ئەدێڵی وتووەتەوە و کەڤەری کردووە، بەشیوەی ڤیدیۆ کلیپ لە چەناڵی یوتیوبەکەی خۆی بڵاویکردووەتەوە.

چۆپی فەتاح لە ساڵی ١٩٨٣ لە شاری کەرکوک لە دایکبووە، لە تەمەنی سێ ساڵیدا بووە بنەماڵەکەی ئەو شارەی بەجێھێشتووە و لە وڵاتی ھۆڵەندا جێگیر بوون، لە ساڵی ٢٠٠٣ یەکەمین ئەلبومی گۆرانی خۆی بڵاوکردووەتەوە، لە ساڵی ٢٠١٧ بۆ دووەمجار هاوسەرگیریی کردووەتەوە و لە ئێستادا خاوەنی کچێکە بە ناوی "لیڤیا".

ئ.ل