دڵخۆشی مەرج نییە بە شتی گەورە بێت، دەکرێت بە هەندێک شتی سادە و بچوك
بەدەستبهێنرێت و رۆژەکە خۆشبکرێت.
هەشت هەنگاوی سادە هەن یارمەتیدەرن بۆئەوەی بتوانیت دڵخۆش ببیت و رۆژەکەت
خۆشتر ببێت، وەك لە بابەتێکی ماڵپەڕی " southernliving"دا
باسکراوە، بەم جۆرە:
١. مۆمێك دابگیرسێنە، چونکە روناکی و بۆنی مۆم واتلێدەکات ئارام ببیتەوە و
دڵەڕاوکێت کەم ببێتەوە.
٢. گوێ لە موزیکێك بگرە کاتێك لە مەتبەخیت یان لەماڵەوەیت و سەرقاڵی کاری
ماڵەوەیت.
٣. ئەو خواردنە لێبنێ کە ئارەزووی خواردنی دەکەیت.
٤. حەمامێکی گەرم بکە.
٥. دەتوانیت گوڵێك یان رووەکێك بڕوێنیت.
٦. ماسك بکە و گرنگیی بە پێست و قژت بدە.
٧. کتێب بخوێنەرەوە و دووربکەوەرەوە لە مۆبایل و کۆمپیوتەر.
٨. پەنجەرەی ژوورەکەت بکەرەوە با هەوایەکی پاك بێتە ژوورەوە.