جەرجیر یەکێکە لەو
سەوزانەی جگە لە خۆراک بۆ چەندین مەبەستی جیاوازیش بەکاردەهێنرێت، بەهۆی ئەوەی
دەڵەمەندە بە رەگەزی خۆراکی گرنگ و پارێزگاریی لە مانەوەی تەندروستیی پێست دەکات.
ماڵپەڕی لەیالینانی
لوبنانی لە بابەتێکی تایبەت بە جوانکاریدا چۆنێتی بەکارهێنانی جەرجیری خستووەتە
ڕوو بۆ چارەسەرکردنی گرفتەکانی پێست.
جەرجیر و ماست:
کەوچکێکی بجوک ماست
لەگەڵ کەوچکێکی بچوک ئاوی لیمۆ و چەند گەڵایەکی جەرجیر لە دەفرێکدا بەجوانی تێکەڵ
دەکرێت، دەدرێت لە پێست و بۆ ماوەی ٢٠ خولەک پێوەی دەبێت، دواتر بە ئاوی ئاسایی
بیشۆ، هەفتەی دوو جار بەکاریبهێنە.
جەرجیر و ئاوی گوڵ:
جەرجیر ڤیتامین سی و ئەی
تێدایە و پێست لە زیانەکانی تیشکی خۆر دەپارێزێت و بە قوڵی پێست پاک دەکاتەوە و
گرفتەکانی زیپکەی گەنجانە و پەڵە ناهێڵێت، هەر بۆیە ئەو دوو پێکهاتە تێکەڵ بکە و
هەفتەی دوو جار بیدە لە روخسارت.
ئ.ل