بەکارهێنانی ماست بۆ سپیکردنەوەی ناوچە هەستیارەکانی جەستە

PM:07:56:13/11/2022

4704 جار خوێندراوەتەوە

یەکێک لەو گرفتانەی پێست بۆربوون و تێکجوونی رەنگی پێستی ناوچە هەستیارەکانی جەستەیە، کە زۆرکات بەهۆی هەڵە لابردنی مووە زیادەکانەوە دروست دەبێت لەهەمان کاتدا هەوایان بەرناکەوێت، دەکرێت بە کەرەستەی سروشتیی ئەو ناوچانە سپیبکرێتەوە.

مالپەڕی لەیالینای لوبنانی لەوبارەیەوە ئاماژەی بە چۆنێتی بەکارهێنانی ماست کردووە بۆ سپیکردنەوەی ناوچە هەستیارەکانی جەستە، بەمجۆرە:

دوو کەوچک ماس تێکەڵ بە دوو کەوچک شیری وشک بکرێت لەگەڵ کەوچکێک ئاوی پەتاتە و کەوچکێکی بچوک ئاوی لیمۆ، بە جۆرێک تێکبدرێن کە وەک گیراوەیەکی خەستی لێدەربچێت.

ئەم پێکهاتەیە بۆ ماوەی ١٠ بۆ ١٥ خولەک بدرێت لەو ناوچانەی رەنگی پێستیان تۆخ بووە، دواتر بە ئاوی ئاسایی بشۆرێت و کرێمی شێدارکەرەوەی لێبدرێت، هەفتەی دوو جار بەکاربهێنرێت، پەتاتە و لیمۆکە ماددەی لاکتیکی تێدایە کە کاردەکات بۆ سپیبوونەوەی پێست.

ئ.ل