بەئاسایی کۆکین نیشانەیە بۆ ئەوەی کۆئەندامی هەناسە بەباشی کارناکات،
لەگەڵ ئەوەشدا دەبێت لە هەندێک خواردن دووربکەویتەوە کە دەبەنە هۆکاری کۆکینەکە،
وەک(عەلی بابا، خواردنە توونەکان، ترشیات، مۆز، خواردنەوە ساردەکان، خواردنە
سورکراوەکان، خواردنە ترشەکان و هتد..).
ماڵپەڕی"Healthside" لە بابەتێکی تەندروستیدا، چەند چارەسەرێکی سروشتی
ئاشکراکردووە کە یارمەتیت دەدەن بۆ کەمکردنەوەی نیشانەکانی کۆکەکەت، بەم جۆرە:
چای ریحانە:
بیبەری رەش، زەنجەفیل و چای ریحانە باشترین چارسەرن
بۆ کۆکە.
بیبەری رەش:
بیبەڕە رەشەکە ورد دەکرێت بۆ کۆکەی وشک و
هەوکردنی قورگ بەکاردێت.
زەنجەفیلی وشککراو:
دەتوانیت لەگەڵ بیبەری رەش و هەنگویندا
تێکەڵی بکەیت، هەموو رۆژێک چوار کەوچکی لێخۆیت.
هەنگوین:
جوان هەنگوێن و خوێ و ئاوی کەرەوزدا تێکەڵ
بکرێت، بەسوودە بۆ کۆکە بەتایبەت بۆ منداڵان.
ئاوی شلەتێن:
ئاوە شلەتێنەکە بیبەری رەشی تێبکرێت و غەرغەرەی
پێبکرێت، ئەنجامی باشی دەبێت بۆ کۆکە.
ر.ئ