ئیلایدە مەتین گۆرانییەکی تورکی بە جلی کوردییەوە دەڵێت

PM:04:43:12/11/2022

4332 جار خوێندراوەتەوە

ئیلایدە مەتین خانمە هونەرمەند نوێترین بەرهەمی بەناوی "ol saydim – ئۆل سایدم" بڵاوکردووەتەوە.

هۆنراوەی ئەم بەرهەمە یوسف هەیاڵ ئۆگلو نوسیویەتی، لە ستۆدیۆ و ریکۆردی هەڵکەوت زاهیرە، ئاڤۆن گروپ کاری دەرهێنانیان بۆکردووە.

ئیلایدە مەتین خەڵکی شاری وانی کوردستانی باکورە، یەکێك بووە لە بەشداربووانی بەرنامەیەکی تایبەت بە هەڵبژاردنی دەنگێکی خۆش، دوای دەستکردنی بە کاری هونەریی لەلای هونەرمەند هەڵکەوت زاهیر یەکەمین بەرهەمی بەناوی "تو گەلەك جانی" بڵاوکردووەتەوە، دوای ئەوە چەند گۆرانی و ڤیدیۆکلیپێکی دیکەی بڵاوکردووەتەوە.