هونەرمەندی گۆرانیبێژ میران عەلی نوێترین بەرهەمی خۆی بڵاوکردەوە کە ڤیدیۆکلیپێکە
بەناوی "شێتی تۆم".
تێکست و میلۆدی ئەم گۆرانییە تایبەتە بە "ئارش عوسمان"، میکس و
ماستەرینەگەکەی لەلایەن " جاز گروپ"یە، " ڤینۆ گرپوش"ـیش کاری
دەرهێنانی بۆ کردووە.
میران عەلی لەدایکبووی ساڵی ١٩٩٥ـە، خەڵکی شاری سلێمانییە، سەرەتای کاری
هونەریی دەگەڕێتەوە بۆ بەشداریکردنی لە پڕۆگرامی "خۆشترین دەنگ"ی کەناڵیNRT2، چەندین کلیپی تایبەت بە خۆی هەیە لەگەڵ کلیپی دوێت، خاوەنی هەوادارێکی
زۆرە و گۆرانییەکانی ژمارەیەکی زۆر بینەریان هەیە.
ر.ئ