چۆنییەتی ئامادەکردنی پاقلاوا بە گوێز لەماڵەوە

PM:12:11:10/11/2022

2192 جار خوێندراوەتەوە

پاقلاوا یەکێکە لە شیرینییە بەتام و چێژەکان کە بە ئاسانیی ئامادە دەکرێت لەماڵەوە و کەرەستەیەکی کەمیی دەوێت.

کەرەستەکانی:

یەك پاکەت نانی پاقلاوە

نیو کیلۆ کاکڵە گوێزی وردکراو

فستقی هاڕڕاو

کەرە

شیلە (پێشتر ئامادەکرابێت و سارد کرابێتەوە)
شێوازی ئامادەکردنی:

کەرەکە بتوێنەرەوە، سینیییەك بهێنە و بە کەرە چەوری بکە

نانی پاقالاواکە بکە بە دوو بەشەوە، یەك یەك دایبنێ و چەوریان بکە ئینجا نانەکان بخەرە سەر یەک.

کە نیوەی تەواو بوو ئینجا گوێزەکە دابنێ، ئەو چینەش بەباشی چەور بکە، دەتوانیت کەمێك شیلەش بکەیت بەسەر ئەو چینەدا.

ئینجا ئەو بەشە نانەی کە ماوە یەك یەك دایبنێ لەسەر یەکتر و چەوریان بکە بە کەرەکە.

کە تەواوبوو بەشێوەی چوارگۆشە یان مەعینی بیبڕە بەبێ ئەوەی لەکاتی بڕیندا فشار بخەیتە سەر چینی سەرەوەی پاقلاواکە، چونکە دەتەپێت.

بیخەرە فڕنی گەرم کراوەوە بۆماوەی ٢٠ خولەك یان تا ئەو کاتەی ژێر و سەری دەبرژێت.

کە هێناتە دەرەوە راستەوخۆ شیلە ساردەکە بکە بەسەریدا.