چوار بورج لە ساڵی ٢٠٢٣ دا دەوڵەمەند دەبن

PM:07:48:09/11/2022

32876 جار خوێندراوەتەوە

وەک هەمیشە ساڵانە ژمارەیەکی زۆر لە بورجەکان بەخت یاوەرییان دەبێت کە دەرگایان بۆ دەکرێتەوە لە زۆر بواردا، لەکاتێکدا ڕەنگە بورجەکانی تر ساڵێکی تا ڕادەیەک سەخت بێت بۆیان.

بەپێی ماڵپەڕی"لوبنان ٢٤"، ئەمڕۆ سەرنج دەخەینە سەر ئەو بورجانەی کە لەساڵی ٢٠٢٣ دا دەڵەمەند دەبن، بەم جۆرە:

بورجی فەریک:

دەرفەتی سەرکەوتوو بۆ لەدایکبووی فەریک زۆر لەباردەبێت و بەپێی ئەوەی شارەزایان روونیان کردووەتەوە ئەمساڵ بۆ ئەوانە، بەڵام بە خۆڕایی لەدەست ناچێت، بەو پێیەی دەرفەتی جیاوازیان بۆ دەکاتەوە بۆ ئەوەی سەرکەوتوو بن، زۆربەیان دەتوانن ئەو هەلانە بقۆزنەوە.

بورجی گا

ساڵی ٢٠٢٣ بۆ خاوەنی بورجی گا ساڵی گەشەکردن دەبێت لەسەر ئاستی پیشەیی، کەسی، دەروونی، کە لە بەرامبەردا پاڵپشتیان دەبێت بۆ بەدەستهێنانی سامانی دارایی.

بورجی کەوان

سەبارەت بە خاوەن بورجی کەوان، ساڵی ٢٠٢٣ دەبێتە ساڵی چاک و گەشبین بۆیان، ئەستێرەکانی ئاسمانیان رووناک دەکاتەوە، پەیامی گەردوونی زیاتریان پێدەگات کە یارمەتیان دەدات بۆ پێکەوەنانی سەروەت و سامان،

بورجی نەهەنگ

ئەمساڵ بۆ لەدایکبووانی نەهەنگ پڕ دەبێت لە چەندین رووداوی جیاواز، ڕەنگە هەندێکیان توند و تیژ بن، بەڵام لە کۆتاییدا دەبێتە هۆی ئەوەی فێربن، و دەزانن چۆن توانا بێسنوورەکانیان بەکاربهێنن بۆ بەدەستهێنانی دەرفەتی نوێ کە یارمەتییان دەدات سەروەت و سامان کۆبکەنەوە.

ر.ئ