فیلمێکی کوردی بۆ خەڵاتی ئۆسکار پاڵێوراوە

AM:11:44:09/11/2022

896 جار خوێندراوەتەوە

"فیلمی ئەزموون" لەلایەن شەوكەت ئەمین كۆركییەوە دەرهێنانی بۆ کراوە، وەك نوێنەری عێراق یەكێكە لە فیلمە پاڵێوراوەكانی خەڵاتەكانی ئۆسكاری ۲۰۲۳ لە بەشی باشترین فیلمە درێژە نێودەوڵەتییەكاندایە.

ئەم فیلمە لە هەرێمی كوردستانی عێراق و وڵاتی ئەڵمانیا بەرهەمهاتووە و باس لە كێشەیەكی دیاری كۆمەڵگە دەكات كە كێشەكە بەستراوەتەوە بە خوێندن و نەهامەتییەكانی ژن لە هەرێمی كوردستاندا.

"ئەمزوون" چەندین خەڵاتی نێودەوڵەتی بردووەتەوە، وەكو خەڵاتی ڕەخنەگرانی نێودەوڵەتی لە فێستیڤاڵی كار لۆڤی ڤاری لە وڵاتی چیك، خەڵاتی باشترین سیناریۆ لە فێستیڤاڵی تیران لە وڵاتی ئەلبانیا، خەڵاتی باشترین فیلم لە فێستیڤاڵی ڤیكتۆریا لە وڵاتی كەنەدا، خەڵاتی باشترین فیلم لە فێستیڤاڵی سانتاباربارا لە وڵاتی ئەمریكا، خەڵاتی UNDP لە فێستیڤاڵی قاهیرە، خەڵاتی جووری لە فێستیڤاڵی مۆنس لە وڵاتی بەلجیكا، لەگەڵ خەڵاتی باشترین فیلم لە فێستیڤاڵی لەندەن.

ئەمەش بۆ جاری دووەمە وڵاتی عێراق بەفیلمێكی دیكەی دەرهێنەر شەوكەت ئەمین كۆركی پاڵێوراوە بۆ خەڵاتەكانی ئۆسكار، كە فیلمی یەكەمی دەرهێنەر بە ناوی "بیرەوەریەكانی سەر بەرد" لە ساڵی ۲۰۱٥ دا پاڵێورابوو بۆ خەڵاتەكانی ئۆسكار.
ئەزموون

ئ.ل