نۆ زانیاریایی نەبیستراو دەربارەی جەستەی مرۆڤ

PM:07:00:08/11/2022

1892 جار خوێندراوەتەوە

لەوانەیە پێت وابێت هەموو شتێک دەربارەی جەستەی خۆت دەزانیت، بەڵام ئەوا بە دڵینیایەوە هەڵەیت هەندێک تایبەتمەندی جەستە هەیە نەتبیستووە و بە زانینی تووشی سەرسووڕمانت دەکات.

ماڵپەڕی برایتسایدی بەریتانی، نۆ زانیاریی دەربارەی جەستە کە تا ئیستا نەتزانیوە بڵاوکردووەتەوە، بەم جۆرە:

١. ئەو کونە بچووکەی نزیک لێواری چاوەکان هەیە، یارمەتی چاو دەدات لە دەردانی فرمێسک.

٢. ئەو خاڵانەی لەسەر زمان بڵاوبوونەتەوە، کە نزیکەی ٢٠٠ بۆ ٤٠٠ دانە دەبن، سوودێکی گرنگیان هەیە، ئەویش ناسینیەوەی تام، و هەستکردن و پلەی گەرمییە، زانیارییەکان بۆ مێشک دەنرێت بۆ ئاگادارکردنەوە لە مەترسییەکان.

٣. تاڵە موویەکی قژ دەتوانێت نزیکی ١٠٠ گرام کێش هەڵبگرێت، قژی مرۆڤیش پێکەوە دەتوانێت پێنج بۆ هەشت کیلۆگرام کێش هەڵبگرێت بەبێ ئەوەی تێک بشکێت.

٤. رێڕەوەکانی هەوای ناو لووت هەموو دوو کاتژمێر جارێک دەگۆڕێن، ئەو کەسانەشی بەدەستی راستە دەنووسن، زیاتر لەرێی رێڕەوی لای چەپەوە هەناسە دەدەن.

٥. جگەر لە هەموو ئەندامەکانی ناوەوەی جەستە جیاوازترە وئەگەر ٪٩٠ لەناوچووبێت، دەتوانێت گەشە بکاتەوە و خۆی دروست بکاتەوە.

٦. مرۆڤ جگە لە پێنج هەستەکەی، چەند هەستێکی تریشی هەیە وەک:

-هەستی هاوسەنگی

- دەزانین چ بەشێکی جەستەت لە کوێیە بەبێی ئەوەی بیبینیت.

- هەستکردن بە پلەی گەرمی

- هەستکردن بە ئازار

- هەستکردن بە کات

٧. مێشکی مرۆڤ لە منداڵییەوە تا تەمەنی ٢٥ گەشە دەکات و پێدەگات.

٨. منداڵان لە وەرزی بەهاردا زیاتر گەشە دەکەن بەراورد بە وەزەکانی تر، بەگشتی لە کوڕاندا لەنێوان تەمەنی ١٠ بۆ ١٥ و کە کچاندا لەنێوان تەمەن هەشت بۆ ١٣.

٩. هەموو رۆژێک ناو دەم نزیکی یەک لیتر لیک بەرهەم دەهێنێت.

ر.ئ