خێزانێک دوای ئەوەی هەستان
لە خەو شۆكبوون بە بینینی تیمساحێکی دوو مەتر و نیوی لە ژێر سیسەمەکەیاندا، کە
بەهۆیەوە ناچاربوون خۆیان بشارنەوە تا گروپی فریاکەوتن گەشتنە ماڵەکەیان و دەریانکرد.
ماڵپەڕی "میرەر"
لە بابەتێکدا ئاماژەی بەوەکردوە، هاتنام سینگ لە گوندی جایتیا لە هیندستان کە
خاوەنی ماڵەکە بووە وتوویەتی، ئەوان نازانن چۆن ئەو تیمساحە چووەتە ماڵەکەیان، بەڵام
بەهۆی دەنگی بەرزیی مەڕ و ماڵاتەکەیانەوە زانیویانە کە شتێك هەیە و دەیانترسێنێت، بەهۆی
ئەوەوە تیمساحەکەیان لە ماڵەکەیاندا دۆزیوەتەوە.
دوای ئەوەی تیمساحەکەیان
بینیوە، ئەو خێزانە دەرگاکەیان داخستووە و چوون لە شوێنی مانەوەی مەڕ و ماڵاتەکان
خۆیان حەشارداوە.
گروپی فریاکەوتنیش
نزیکی کاتژمێرێکیان پێویست بووە بۆئەوەی تیمساحەکە دەستبەسەر بکەن و لە ژووری نوستنی
ماڵەکەوە دەریبهێنن.
