بۆچی زیپکە لەژێر پێست دروستدەبێت

PM:08:52:06/11/2022

21464 جار خوێندراوەتەوە

دروستبوونی زیپکە لە ژێر پێستدا یەکێکە لەو گرفتانەی کە زۆر کەس پێوەی دەناڵێنن، چونکە وادەکات پێستیان زبر دەربکەوێت، هەروەها لاچوونیان قورسە.

بۆ چارەسەری ئەم گرفتەش پێویستە هۆکارەکەی بزانرێت، چونکە بە نەهێشتنی هۆکارەکەی چارەسەرەکەی خێراتر دەبێت، وەك لە بابەتێکی ماڵپەڕی "سیدتي"دا باسکراوە.

گرنگترین هۆکارەکانی دروستبوونی زیپکە لەژێر پێستدا:

١. داخرانی کونیلەکان بەهۆی چەوربوون یان پیسبوونی پێستەوە.

٢. فشاری دەروونی و دڵەڕاوکێ و دوودڵی بەردەوام.

٣. گرنگینەدان بەپێی پێویست و نەبوونی رۆتینی رۆژانە.

٤. گۆڕانی هەندێك لە هۆرمۆنەکان لە جەستەدا.

٥. خراپی سیستمی خواردن.