بۆیەکردنی نینۆک ئەم گۆڕانکارییانە بەسەر جەستە دەهێنێت

PM:04:46:06/11/2022

8392 جار خوێندراوەتەوە

یەکێک لەو کەرەستە جوانکارییانەی خانمان بۆ جوان دەرکەوتنی نینۆکی پەنجەیان بەکاریدەهێنن بۆیەیە، جگە لەوەی جوانی بە دەست و پەنجە دەبەخشێت بەڵام زیانی تەندروستی هەیە.

ماڵپەڕی wittyfeedی هیندی لە هەواڵێکدا زیانەکانی بۆیەی نینۆکی بۆ خانمان خستووەتە ڕوو، کە لە دوای ١٠ کاتژمێر لە بۆیەکردنی نینۆک ئەم گۆرانکارییانە بەسەر جەستەدا دێن:

یەکەم: لە پێکهاتەی بۆیەی نینۆکدا جۆرێک لە فۆسفات هەیە کە بە (فۆسفاتی سێی فینیل) ناسراوە، کاریگەریی خراپ لەسەر تەندروستی دروستدەکات.

دووەم: ئەم فۆسفاتە ژەهراویە دوای ١٠ کاتژمێر لە بۆیەکردنی نینۆک تێکەڵ بە خوێن دەبێت.

سێیەم: ئەو ماددە کیمیاییە زیان بە کۆئەندامی زاوزێ دەگەیەنێت.

چوارەم: ماددەی کیمیایی فۆسفات دەچێتە خوێنەوە و کاریگەریی خراپ لەسەر سوڕی خوێن دروستدەکات.

پێنجەم: ماددەی فۆسفاتی سیانی وەک ژەهر وایە و مێشک توشی چەندین جۆر نەخۆشی دەکات.

شەشەم: لە بۆیەی نینۆکدا ماددەی کیمیایی تۆلوین هەیە کە بۆ ڕەنگ بەکاردێت، لە مۆخدا گەشە دەکات و توشی هەستیاریی پێستت دەکات.

حەوتەم: فۆرماڵدیهاید یەکێکیترە لەو ماددە کیمیاییانەی لە پێکهاتەی بۆیەی نینۆکدا هەیە، بە یەکێک لەو ماددانە دادەنرێت کە دەبێتە هۆی توشبوون بە نەخۆشییەکانی شێرپەنجە.

ئ.ل