شێوازی ئامادەکردنی کێک بە خورما

PM:12:50:24/08/2021

3556 جار خوێندراوەتەوە

کێک یەکێکە لە ئیشە هەویرییەکانە و بە چەندین شێوازی جیاواز دروست دەکرێت، لێرە ئامادەکردنی کێک بە خورما دەخەینە ڕوو:

پێکهاتەکانی:

نیو کوپ شەکر

٥٠٠ گرام لە خورمای بێ ناوک

دوو هێلکە

دوو کوپ ئارد

نیو کوپ زەیت

چوار کەوچکی گەورە شیری وشک

کیسێک پیکین پاودەر

نیو کەوچکی بچوک دارچینی

ئامادەکردنەکەی:

سەرەتا لە دەفرێکدا زەیت و هێلکە و شەکر و ڤانێلا و دارچینییەکە تێکەڵبکە، دواتر شیر و پیکین پاودەرەکەی بکە بەسەردا و بۆ ماوەی خولەکێک تێکیان بدە، ئاردەکە بکەرە ناو گیراوەکە و تێکەڵیبکە و بەجوانی تێکی بدە تا هەویرێکی مامناوەندی لێ دەردەچێت.

خورماکە لە ناو تاوەیەکدا کە کەمێک ڕۆنی تێدا بێت گەرم بکە بۆئەوەی نەرمبێت و شێوەی هەویرێک وەربگرێت.

سینی فڕنەکە بە ڕۆن چەور بکە و بەشێکی هەویرەکە لەناو سینییەکە دابنێ، دواتر خورماکەی بکە بەسەردا، بەشەکەی تری هەویرەکەی بکە بەسەردا و بە کەمێک ڕۆن چەوری بکە و بیخەرە فڕنەکەوە تا سوردەبێتەوە، لەگەڵ چا یان قاوە بە گەرمی پێشکەشی بکە.

ئ.ل