شلەی فاسۆلیا یەکێکە لە خواردنە سەرەکییەکان لە
نانی بەیانی یەکەم ڕۆژی جەژندا لە زۆربەی ماڵەکاندا ئامادە دەکرێت.
کەرەستەکانی:
نیو کیلۆ نەرمەی گۆشت
فاسۆلیا
کەوچکێک زەردەچەوە
خوێ بەپێی ئارەزوو
زەیت
سەلکێک پیازی جنراو
دوو کەوچکی چێشت دۆشاویتەماتە
ئامادەکردنەکەی:
ڕێگەی یەکەم: ئەگەر بە بوخار "مەنجەڵی هەڵم"ی
ئامادە بکرێت
فاسۆلیا و گۆشتەکە و پیاز و کەرەستەکانی تر دەکرێتە
ناویەوە و دەخرێتە سەر ئاگرێکی مامناوەند، دوای کوڵان و خەستبوونەوەی دادەگیرێت و
پێشکەش دەکرێت.
ڕێگەی دووەم: ئەگەر لەناو مەنجەڵ لێبنرێت
دەتوانیت سەرەتا فاسۆلیاکە بخوسێنیت نمونە شەو
دایبنێت بۆ بەیان، ئەمەش بۆ ئەوەی زوو بکوڵێت، یاخود نەیخوسێنیت و دوای شۆردنەوەی
کەمێک ئاویتێبکرێت و بخرێتە سەر ئاگر.
گۆشتەکەش بە جیا لە ناو مەنجەڵێکدا لەگەڵ پیاز
هەڵکزێت و دواتر خوێ و ئاوی تێبکرێت و بکوڵێنرێت.
لەدوای کەمێک نەرمبوونی فاسۆلیاکە، گۆشت و دۆشاو
و ئاوی گۆشتەکە و زەردەچەوەکە و کەمێک خوێی تری تێبکرێت و سەری مەنجەڵەکە داپۆشرێت.
کە زۆربەی ئاوەکەی هەڵچنی و خەست بووەوە لەسەرئاگر
دابگیرێت و لەگەڵ برنج و سەوزە ئامادە بکرێت.