پێویستە پیاوان لە کاتی دەرکەوتنی هەندێک نیشانەدا
ئاگاداربن کە رەنگە ئاماژە بن بۆ گرێی شێرپەنجەیی بەتایبەت شێرپەنجەی پرۆستات.
بەگوێرەی توێژینەوەیەکی پێشوو دەرکەوتووە سێ بەشی پیاوان
لە سەردانکردنی پزیشک دوادەکەون بەتایبەت کاتێک نیشانەی مەترسیداریان تێدا
دەردەکەوێت هەر ئەمەش وادەکات دەرفەتی تێپەڕاندنی نەخۆشەکەیان کەمببێتەوە.
هەروەک لە ماڵپەڕی مایۆ کلینیکدا هاتووە، لە کاتی بە
ئاسانی میز نەکردن و ئاوسانی ئەندامی نێرینە باشترە سەردانی پزیشک بکەن، لە نیشانە
دیارەکانی شێرپەنجەی پرۆستات کە پێویستە پیاوان ئاگاداریی بن بریتین لە:
یەکەم: بوونی خوێن لە میزدا.
دووەم: بوونی خوێن لە ئاوی پیاودا.
سێیەم: ئازاری ئێسک.
چوارەم: لەپڕ دابەزینی کێشی جەستە.
پێنجەم: کەمبوونەوەی توانای سێکسی لە پیاواندا.
رێکخراوی ئێن ئێچ ئێسی بەریتانی ئەم نیشانانەی تری
خستووەتە روو:
یەکەم: بەردەوام میزکردن.
دووەم: هەندێک جار قورسی لە میزکردن.
سێیەم: ماندوبوون لە کاتی میزکردن.
ئ.ل