دۆشاوی خورما یەکێکە لەو جۆرە خواردنانەی کە لەگەڵ هاتنی زستاندا زیاتر
دەخورێت بەتایبەت لە بەیانیانیاندا و لەگەڵ (راشی) دا، کە جگە لە تامە شیرین و
خۆشەکەی سوودێکی زۆریشی هەیە.
دکتۆر کامهران رسوڵ
ژاژڵهییپسپۆڕی زانستی خۆراک
لە بابەتێکدا ئاماژەی بە گرنگترین سوودەکانی خواردنی دۆشاوی خورما کردووە کە
دیارترینیان ئەمانەن:
بەها خۆراکیەکانی : یەک
کەوچکێکی چێشت دۆشاوی خورما ئەم پێکهاتانەی تێدایە :
٦٠ کالۆری
یەک گرام پڕۆتین
١٤ گرام کاربۆهێدرات
١٠ گرام چەوری
١٠ گرام شەکر
کەمتر لە یەك گرام
ماددە ڕیشاڵییەکان
هەروەها سەرچاوەیەکی
باشە بۆ: مەگنسێوم ، کالسیۆم، ئاسن، مەنگەنیز، ڤیتامینB6
گرنگترین سوودە تەندروستیەکانی:
١. پاراستن و یارمەتی چارەسەرکردنی
کەمخوێنی و کەمی ماددەی ئاسن.
٢. کەمکردنەوەی ئەگەری نەرم
بوونەوەی ئێسک بە هۆی بوونی بڕێکی باش لە مەگنیسیۆم و کالسیۆم .
٣ . بەهێزکردنی تەندروستی
دڵ و یارمەتی دابەزینی فشاری خوێن بە هۆی بوونی بڕێکی باش لە پۆتاسیۆم .
٤ . بە هۆی بوونی ماددە دژە
ئۆکسانەکان سوودی هەیە بۆ یارمەتی خۆپاراستن لە چەند جۆرێک شێرپەنجە .
٥ . بەهێزکردنی تەندروستی
قژ .
٦ . وەک جێگرەوەی شەکر بەکاردێت
لە دروستکردنی شیرینی چونکە هێندەی شەکری سپی ڕێژەی شەکرەی خوێن بەرز ناکاتەوە.
٧ . بۆ ئەو کەسانە بەسوودە
کە کێشەی لاوازی و کەمی کێشیان هەیە.
- زیانەکانی و
کاریگەرییە لاوەکیەکانی:
١ . ئەوانەی کۆنیشانەی
گزژبوونی قۆڵۆنیان هەیە باشترە نەیخۆن .
٢ . ئەگەر بڕێکی زۆری لێ
بخورێت ڕەنگە ببێتە هۆی سکچوون .