شۆربای لولاق یەکێکە لە خواردنە باوەکان کە لە کەشی سارددا زیاتر
دەخورێت، یان ئەوانەی گرفتی نەرمبوونی ئێسک و گرفتەکانی ئێسکیان هەیە گرنگی زیاتر بەم
خواردنە دەدەن.
کەرەستەکانی:
دوو قاچی ئاژەڵ "لولاق"
یەک کەوچک زەیت
کەوچکێکی گەورە ئاوی لیمۆ
دوو دەنک هێل
گەڵای غار
کەوچکێکی گەورە ئارد
خوێ بەپێی ئارەزوو
پیاز بەپێی ئارەزوو
دوو لیتر ئاو
کەوچکێکی بچوک بیبەری تون و ئاڵەتی رەش
کەوچکێک بەهاراتی سەروپێ
ئامادەکردنەکەی:
قاچەکان بە جوانی پاک بکە و بیشۆرەوە سەرەتا بە خوێ دواتر بە سرکە و ئاوی لیمۆ پاشان بە ئارد بەو جۆرە وجان پاکدەبێتەوە، پاشان زەیتەکە لەناو مەنجەڵێکدا
بقرچێنە و ئاوەکەی تێبکە تاکو بە جوانی دەکوڵێت.
دواتر قاچەکان و پیاز و گەڵای غار و ئاوی لیمۆ و هێل و خوێ و
بەهاراتەکانی تری تێبکە و سەری داپۆشە تاکو بە جوانی دەکوڵێت و کەمێک خەست
دەبێتەوە.
لە کۆتاییدا بەگەرمی لەگەڵ برنج پێشکەشی بکە.
ئ.ل