کێکی کاکاو یەکێکە لە
جۆرە باوەکانی کێك کە بە ئاسانی ئامادە دەکرێت و تام و چێژێکی خۆشی هەیە.
لاپەڕەی " خواردن و شيرينى شاناز"
بەمجۆرە ئاماژەی بەشێوازی دروستکردنەکەی کردوە:
پێویستیەکانی:
نیوپەرداخ زەیت
نیو پەرداخ کاکاو
پەرداخێک شەکر
وکیسەیەک کرێم شانتی
کاکاو
ئەم کەرەستانە بەمیکسەر
تێکەڵ دەکرێت، دواتر نیوەی گیراوەکە هەڵدەگیرێت.
ئەونیوەیەی کە ماوە (دوو هێلکە، دوو ڤانێلا، کەمێک خوێ، دوو پیکن پاودەر، سێ کەوچک شیری
وشک، پەرداخێک ئاو، دوو پەرداخ ئارد)ی تێدەکرێت.
دواتر دەخرێتە ناوفڕنەوە.
ئینجا ئەوسۆسەی کەجیامان
کردەوە دەیخەینە سەر ئاگر وپارچەیەک نەستەلەی تێدەکرێت تا دەتوێتەوە.
دوای ئەوەی کێکەکە لە
فڕن دەردەهێنرێت ئەو گیراوەیە بکە بەسەریدا بۆئەوەی تەڕ و بەتام دەربچێت.