چوارەمین خولی پێشانگای نێودەوڵەتی سلێمانی بۆ کتێب دەکرێتەوە

PM:05:53:31/10/2022

1084 جار خوێندراوەتەوە

چوارەمین خولی پێشانگای نێودەوڵەتی سلێمانی بۆ کتێب لە نیوەی مانگی تشرینی دووەم لە سلێمانی بەڕێوەدەچێت.

بە چاودێری وەزارەتی ڕۆشنبیریی و لاوانی حکومەتی هەرێمی کوردستان و بە بەشداری وەزارەتی ڕۆشنبیریی عێراق، کۆمپانیای اطلس الاصيل، چوارەمین خولی پێشانگای نێودەوڵەتی سلێمانی بۆ کتێب ڕێکدەخات.

لەم پێشانگایەدا زیاتر لە ٢٠٠ ناوەندی ناوخۆیی و بیانی ٢٠ وڵاتی جیاواز، بە ملیۆنان کتێب و سەدان هەزار ناونیشان بە زمانە جیاوازەکان نمایش دەکەن.

پێشانگاکە لە ١٧ی تشرینی دووەم تاکو ٢٦ی هەمان مانگ بەردەوام دەبێت و ١٠ رۆژ دەخایەنێت.

ئ.ل