چۆنێتی ئامادەکردنی شیرینی کاهی

PM:12:46:31/10/2022

10412 جار خوێندراوەتەوە

شیرینی کاهی جۆرێکی باوی شیرینی عێراقییە و بۆ بۆنە و ئاهەنگ و بەربانگ لە مانگی رەمەزاندا ئامادە دەکرێت، هەندێک کاتیش بۆ خوانی بەیانی دادەنرێت.

کەرەستەکانی:

پاکەتێک هەویری پاڤی

هێلکەیەک

یەك كیسە ڤانێلا

شیلەی ئامادەکراو

ئامادەکردنەکەی:

هەویرەکە لە زەرفەكەی دەربهێنە تاکو خاودەبێتەوە، دواتر هەر چوار تەنیشتەکانی بخەرەوە ناوەراست و پەنجەی پیانێ.

هێلکەکە بشڵەقێنە و ڤانێلاکەی تێبکە، رووی هەویرەکەی پێ چەور بکە، دواتر بیکەرە فڕنەکەوە و سەرەتا ژێرەکەی ببرژێنە دواتر سەرەوەی ببرژێت، لەدوای دوو خولەک لە دەرهێنانی لەناو فڕندا، شیلە ساردەکەی بکە بەسەردا.
ر.ئ