چۆنێتی بەکارهێنانی چای سەوز بۆ درێژبوونی برژانگ

PM:07:53:30/10/2022

1804 جار خوێندراوەتەوە

هەندێک لە خانمان بەهۆی زۆر بەکارهێنانی ماسکاراوە برژانگیان دەوەرێت و تەنک دەبێت، هەر بۆیە پەنا بۆ بەکارهێنانی برژانگی دەستکرد دەبەن یان پێکهاتەی جیاواز بەکاردەهێنن بۆ پڕبوونی برژانگیان.

ماڵپەڕی لەیالینای لوبنانی لەو بارەیەوە ئاماژەی بە چۆنێتی بەکارهێنانی چای سەوز کردووە بۆ پڕبوونی برژانگ:

جای سەوز دەوڵەمەندە بە ماددەی پۆلیفینۆڵ کە یارمەتی درێژبوونی موو دەدات، کەوچکێک گەڵای چای سەوز یان کیسێک لەو چایە تێکەڵ بە کوپێک ئاوی گەرم بکە و دوای پێنج بۆ ١٠ خولەک بە پارچە لۆکە بیدە لە برژانگت، لەهەمان کاتدا رۆژانە دوو جار چاکە بخۆرەوە و رۆژی یەک جار بۆ برژانگ بەکاریبهێنە.

ئ.ل