چوار خواردنەوە بە هۆکارێک دادەنرێن بۆ خوێن مەین و رەقبوونی خوێنبەرەکان

PM:09:12:28/10/2022

32016 جار خوێندراوەتەوە

پسپۆڕێكی بواری خۆراك هۆشداریداوە لەوەی ئەو خواردنەوانەی رێژەیەكی زۆر شەكریان تێدایە ئەگەری تووشبوون بە رەقبوونی خوێنبەرەكان زیاد دەكات، كە دەبێتە هۆی دروستبوونی خوێن مەین، ئاماژەی بە گرنگی دووركەوتنەوە لە چوار خواردنەوە كردووە، چونكە دەبێتە هۆی رەقبوونی خوێنبەرەكان.

ماڵپەڕی دەیلی ئێکسپرێسی بەریتانی لە زاری پسپۆڕی خۆراک، "ڕۆری بات" دەڵێت "خواردنەوە شەکردارەکان دەتوانن یەکێک بن لە هۆکارەکانی خوێن مەین، بەهۆی کاریگەرییەکانیان لەسەر ئاستی کۆلیسترۆڵ".

پزیشکەکە ڕوونیکردەوە،"خواردنەوە پڕ شکەرەکان هەروەها دەبنە هۆی بۆ ڕەقبوونی خوێنبەرەکان هاوشێوەی ئەوانەی لە چەورییەکاندا دەبینرێن."

وتیشی، شەکر نەک هەر کۆلیسترۆڵی خراپ زیاد دەکات، بەڵکو کەمی ئۆکسجینی لێ دەکەوێتەوە و هەوکردنی زۆریش دەهێنێتە ئاراوە، ئەمەش دەبێتە هۆی دروستبوونی ئۆکسجینی خراپ، کە دەبێتە هۆی زیادبوونی ئەگەری تووشبوون بە رەقبوونی خوێنبەرەکان.

ئاماژەی بەوەشکردووە، "چەوری، دەبێتە هۆی کۆبوونەوەی پەپکەکانی خوێن، کە ئەو ڕێگایەیە کە خوێن مەینەکان دروست دەبێت".

پزیشکەکە ئامۆژگاری کرد، خواردنەوە گازییەکان شەربەتی میوەی کوالێتی نزم (شەکری زیادکراو، بێ چەوری یان ڕیشاڵ) و شەربەتی پیشەسازی - واتە خواردنەوە وزەبەخشەکان نەخۆنەوە - بۆ کەمکردنەوەی ئەگەری خوێن مەین.

نیشانەکانی خوێن مەین بریتین لە لێدان یان گرژبوون، ئاوسان، سووربوونەوە و گەرمبوونی قاچ یان قۆڵ، ئەمە جگە لە تەنگەنەفەسی لەناکاو، ئازارێکی تیژی سنگ و کۆکەی خوێناوی.

ر.ئ