سوودەکانی خواردنی پەتاتەی کوڵاو

PM:02:38:28/10/2022

8480 جار خوێندراوەتەوە

پەتاتەی کوڵاو یەکێکە لە خواردنە باوەکان کە زۆر کەس ئارەزووی خواردنی دەکەن، کە جگە لە تامەکەی چەندین سوودی گرنگ بە تەندروستیی دەبەخشێت.

پەتاتەی کوڵاو دەوڵەمەندە بە پرۆتینی رووەکی و ماددەی خۆراکی گرنگ کە جگە لەوەی ژەمێکی تەواوە دەتوانرێت چەندین سوودی گرنگی لێوەربگیرێت، وەك لە بابەتێکی ماڵپەڕی "ویب طب"دا باسکراوە، دیارترینیان ئەمانەن:

١. ماسولکە و ئێسك بەهێزدەکات.

٢. پارێزگاریی جەستە دەکات دژ بە هەوکردن و ئەنفلەوەنزا.

٣. کاری هەناو و گەدە باشتر دەکات.

٤. پارێزگاریی پێست دەکات دژ بە زیپکە و پەڵە و کێشەکانی دیکە.

٥. سووڕی خوێن باشتر دەکات و کۆتایی بە چەورییەکان دەهێنێت لە جەستەدا.

٦. خواردنێکی گونجاوە بۆ دابەزاندنی کێش.