برنج خواردنێکی سەرەکییە
لە زۆرینەی وڵاتانی جیهاندا و بەتایبەت ئاسیا، لە هەمان کاتدا هەڵبژاردنێکی ئاسانە
بۆ ئامادەکردن بەتایبەت بۆ ئەو کەسانەی کە کاتیان نییە زۆر لە چێشتخانە بمێننەوە.
زانایان ئاشکرایانکردووە،
ئەگەر برنج بە هەڵە لێبنرێت ئەوا ئەگەری هەیە مەترسی لەسەر تەندروستیی دروست بکات،
چونکە ماددە کیمیاییەکان و مێرووکوژەکان کە دەکرێنە خاکی چاندنەکەیەوە ئەگەری هەیە
هۆکار بن بۆئەوەی برنجەکە بە زەرنیخ ژەهراوی بووبێت.
ئەو ماددەی كیمیاوییە
وابەستەی كۆمەڵكێك كێشەی تەندروستییە، لەوانە نەخۆشییەكانی دڵ و شەكرە و شێرپەنجە،
وێڕای كێشەكانی تایبەت بە گەشە، هەر بۆیە ئەگەر برنج بەباشی نەکوڵێت و بە نەکوڵاوی
بخورێت ئەوا مەترسی توشبوون بەو نەخۆشییانە زیاد دەکات.
ئیندی میهارگ، مامۆستا
لە زانستەكانی بایۆلۆجی لە زانكۆی كوینز لە بلفاست، بە سێ شێواز تاقیكردنەوەی لەسەر
لێنانی برنج كردووە تا بزانێت، ئاستەكانی زەرنیخ لە شێوازێكەوە بۆ شێوازێكی تر دەگۆڕٍێت.
یەكەم: رێژەی دوو پەرداخ
ئاو لەگەڵ پەرداخێك برنج تێكەڵ دەكرێت، ئەوەش وا لە ئاوەكە دەكات ببێتە هەڵم.
دووەم: پێنج پەرداخ
ئاو لەبەرامبەر یەك پەرداخ برنج، پاشان رژاندنی ئاوە زیادەكە بەر لە لێنانی، تێبینی
دابەزینی ئاستی زەرنیخی كردووە بۆ نزیكی نیو.
سێیەم: خوساندنی برنج
بە درێژایی شەو بەر لە پرۆسەی لێنان كە لە رۆژی دواتردا لێنراوە، تێبینی كردووە
ماددەی زەرنیخ بەرێژەی ٪٨٠ دابەزیوە.
توێژەرەكە دەڵێت،
باشترین شێواز بۆ لێنانی برنج، شۆردنەوەیەتی بە ئاو، پاشان هێشتنەوەیەتی بە خوساوی
تا بەیانی رۆژی دواتر، بەر لەوەی جارێكی تر بشۆردرێت و دواتر لێبنرێت.
ئ.ل