ساوەری سوور یەکێکە لە
خواردنە بەتام و چێژەکان کە بە ئاسانی ئامادە دەکرێت و ژەمێکی تەندروستە.
پێداویستیهكان:
سێ پەرداخ ساوەر
دوو کەوچکی چێشت دۆشاوی تەماتە
یەك پیازی بچوک
زەیت
خوێ
پێنج پەرداخ ئاوی گەرم
ئامادەکردن:
زەیتەکە بخەرە مەنجەڵێکەوە
و پیازەکەی تێدا سووربکەرەوە، ئینجا ئاوەکە و دۆشاوەکەی تێبکە.
ماوەی پێنج خولەك بیکوڵێنە
دوایی ساوەرەکەی تێ بکە، کە ئاوەکەی هەڵچنی وازی لێبهێنە بۆ ماوهی ٢٠ خولهک ئاگرەکەی
بۆ کز بکە تا دەمبکێشێت و پێشکەشی بکە.