خانمان لە سووڕی مانگانەیاندا
زۆرینەیان تووشی ئازار و گرژی و ناڕەحەتی دەبنەوە، کە ئەمە راددەکەی لە ژنێکەوە بۆ
ژنێکی دیکە دەگۆڕێت، بەڵام بە گشتی کۆمەڵێك خواردن هەن پێویستە هەموو ژنێك لەو کاتەدا
نەیخۆن بۆئەوەی ئازارەکانیان زیاد نەکات.
ماڵپەڕی "
Arabic post" لە بابەتێکدا
ئاماژەی بە چوار جۆر خواردن کردووە کە باشترە لە کاتی سووڕی مانگانەدا نەخورێن بۆئەوەی
هەوکردن و ئازار و گرژی و ئاوسانی سكی خانمان زیاتر نەکات، کە بریتین لەمانە:
شیرینی و خواردنیی دووبارە:
وێڕای ئەوەی خواردنی شیرین
بەتامە بەڵام خواردنی بەبڕێکی زۆر لەکاتی سووڕی مانگانەدا دەبێتە هۆی تووشبوون بە
دڵەڕاوکێ و تێكجوونی میزاج و زیادبوونی ئازار و گرژی ناوسك.
هەروەها خواردنە دووبارە
دروستکراوەکان لە کاربۆهیدرات وەك ئارد و کۆرنفلێکس شەکری شاراوەیان تێدایە کە بە
هەمان شێوە ئازار زیاد دەکەن و کاریگەرییان خراپ دەبێت.
دووربکەوەرەوە لە کافایین:
تا دەتوانیت لەماوەی سووڕی
مانگانەدا لە کافایین دووربکەوەرەوە چونکە دەبێتە هۆی تووشبوون بە دڵەڕاوکێ و خەمۆکی،
هەروەها گرژی و ئازارەکان زیاتر دەکات.
خواردنە چەورەکان:
زۆرێك لە خانمان لەماوەی
سووڕی مانگانەدا ئارەزووی خواردنی چەورییەکان دەکەن، کە ئەمەش دەکرێت ببێتە هۆی زیادبوونی
هەوکردنەکان و تووشبوون پێیان، کە کاریگەریی دەبێت لەسەر زیادبوونی ئازاری سووڕی
مانگانە.
بەرهەمە شیرەمەنییەکان
شیرەمەنییەکان بەشێکی سەرەکین
لە سیستمی خواردنی هاوسەنگ، بەڵام لەکاتی سووڕی مانگانەدا هەڵبژاردنێکی باش نین
چونکە ئازار و گرژییەکان زیاتر دەکەن و دەکرێت ببنە هۆی ئاوسان و غازات و تەنانەت
سکچونیش.
ر.ئ