جۆرج وسوف: هەرگیز وازناهێنم

PM:04:23:26/10/2022

3132 جار خوێندراوەتەوە

لەماوەی چەند کاتژمێری رابردوودا چەند هەواڵێك لەبارەی جۆرج وسفەوە بەتۆڕە کۆمەڵایەتییەکاندا بڵاوبووەتەوە، دوای ئەوەی رایگەیاندووە کە هەرگیز واز لە گۆرانیوتن ناهێنێت.

هونەرمەند جۆرج وسوف لە بەرنامەیەکی تەلەفیزیۆنیدا کۆمەڵێك نهێنی لەبارەی ژیانییەوە ئاشكراکرد و بەمەش بووە باسی تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان.

جۆرج وسوف لە بەرنامەیەکدا وتوویەتی، "خودا منی دروسترکردووە بۆئەوەی گۆرانی بڵێم و هەرگیز وازناهێنم، خەڵك دەڵێن کاتی ئەوە هاتووە وازبهێنیت، ئەمە وەك ئەوە وایە کە پێم بڵێن بڕۆ بمرە یان خۆت بکوژە".

هەروەها وتیشی، "چەند جارێك منتان کوشت و هەر وەڵامم نەدایەوە، پەیوەندیشم لەگەڵ فەیروز رۆحییە، هەر هەفتەیەك قسەیەکی تازە بڵاو دەکەنەوە کە دوورن لە راستییەوە".