چۆنییەتی ئامادەکردنی مریشکی ئومەهات

PM:02:10:25/10/2022

13396 جار خوێندراوەتەوە

مریشکی ئومەهات یەکێکە لەو جۆرانەی مریشك کە تام و چێژێکی تایبەت و خۆشی هەیە و بە ئاسانی ئامادە دەکرێت.

کەرەستەکانی:

مریشكی ئومەهات

خوێ بەپێی پێویست

کەوچکێکی چا ئاڵەتی رەش

کەوچکێکی چا بیبەری تون

زەیت

گەڵای غار

پیاز یان لیمۆ بەپێی ئارەزوو

ئامادەکردنەکەی:

مریشکەکە بشۆرەوە و بیکەرە مەنجەڵێکەوە بەبێ ئەوەی ئاو و خوێی تێبکەیت تاکو کەمێک سوردەبێتەوە، بیکەرە سەر ئاگرێکی مامناوەند و خوێی تێبکە و سەری داپۆشە تا ئاوەکەی هەڵدەمژێت دواتر پیاز و گەڵای غار و زەیت و بەهاراتەکانی بۆ زیاد بکە.

لە دوای سوربوونەوە و نەرمبوونی پیازەکەی ئاوەکەی تێبکە و سەری داپۆشە ماوەیەکی زۆری دەوێت تا دەکوڵێت، لە کۆتاییدا لەگەڵ برنج پێشکەشی بکە.

ئ.ل