جۆرەکانی ئامادەکردنی کوبە
جیاوازە و هەر وڵاتە و بەپێی دەستوری تایبەت بەخۆی ئەو جۆرە خواردنە ئامادە دەکات،
لێرەدا ئاماژە بە چۆنێتی ئامادەکردنی کوبەی شامی دەکەیت.
کەرەستەکان:
کیلۆیەک بروێش
کیلۆیەک گۆشتی قیمەکراو
سەلکێک پیازی وردکراو
کەوچکێک ھاڕاوەی زەنجەفیل
کەوچکێک دارچینی
کەوچکێک بیبەری ڕەش
نیو کەوچک زیرە
خوێ بەپێی خواست
زەیت
ئامادەکردنەکەی:
سەرەتا بۆ ماوەی ٢٠ خولەک
بروێشەکە بخرێتە ئاوەوە بۆئەوەی بخوسێت.
بڕێکی کەم لە بەھارات و خوێ
و گۆشتەکە بۆ سەر بروێشەکە زیاد بکەن، بخرێتە بەئامێری کارەبایی "خەڵاتە"
بۆئەوەی بەباشی تێکەڵاوبن، دواتر بیشێلە تا بە تەواوی یەکدەگرێت.
لە تاوەیەکدا زەیتەکە گەرم
بکە و پیازەکەی تێدا سووربکەرەوە و گۆشت و ئەو بەهاراتەی ماوەتەوە بۆی زیادبکەن تێکی
بدە تا سور دەبێتەوە.
ئەو هەویرەی بە بڕوێشکە
ئامادەت کردووە پارچەی بکە و بەشێوەی تۆپ خڕی بکە، کەمێک لە قیمەکەی تێبکە و
دووبارە خڕی بکەرەوە و لەسەر سینییەک دایبنێ، بەوجۆرە هەمووی تەواو بکە.
لەناو تاوەیەکی قوڵدا زەیتەکە
گەرم بکە و کوبەکانی تێدا سوربکەرەوە، لە کۆتایدا لەگەڵ سەوزە و دۆ و نان پێشکەشی
بکە.
ر.ئ