وێنە.. ئاهەنگێکی بوک گواستنەوە دەگۆڕێت بۆ ماتەم

PM:02:42:23/08/2021

5204 جار خوێندراوەتەوە

لە ئاهەنگێکی بوک گواستنەوەدا بەهۆی دەربڕینی خۆشی هاوڕێیەکی زاواوە کە فیشەک دەتەقێنێت، بەڵام یەکێک لکە فیشەکەکان بەر زاوا دەکەوێت و دەستبەجێ گیانلەدەستدەدات.

بەگوێرەی ماڵپەڕی بەلەدی میسری، لە سودان لە کاتی گواستنەوەی بوکدا بەجێگەیاندنی پرۆسەی هاوسەرگیریی زاوا لەسەر دەستی هاوڕێکەی گیانلەدەستدەدات، بەو جۆرە خۆشی و پێکەنین دەگۆڕێت بۆ شین و گریان.

زاواکە ناوی زاکی حەسەن زاکی بووە و ئاماژە بەوەکراوە زاوا لە کاتی ئەنجامدانی ڕێوڕەسمی هاوسەرگیریی و هاوڕێیەکی بۆ خۆشی دەست بە تەقە دەکات، یەکێک لە فیشەکەکان بەر زاوا دەکەوێت و لە ماوەی چەند خولەکێکی کەمدا زاوا گیانلەدەستدەدات.

ئ.ل