ئارش عوسمان نوێترین بەرهەمی هونەریی بڵاودەکاتەوە

PM:04:18:22/10/2022

6452 جار خوێندراوەتەوە

هونەرمەندی گۆرانیبێژ ئارش عوسمان لە ئایندەیەکی نزیکدا نوێترین بەرهەمی هونەریی خۆی لە چەناڵی یوتیوبەکەی بڵاودەکاتەوە.

ئارش عوسمان لە سترۆی ئینستاگرامەکەی کۆپلەیەک لە گۆرانی بەرهەمە نوێیەکەی لە ژێر ناوی "دڵم پیسە" بڵاوکردووەتەوە، کە دەبێتە کارە نوێیەکەی و لە ئایندەیەکی نزیکدا بڵاویدەکاتەوە، ناوبراو زانیاریی زیاتریی لە بارەی ئەم کارەیەوە نەخستووەتە ڕوو.

ئارش عوسمان ساڵی ١٩٩٢ لە شاری سلێمانی لەدایكبووە، دەرچووی کۆلێژی هونەرە، چەند ساڵێکە کاری هونەری دەکات و خاوەنی چەند گۆرانی و کلیپێکە.

ئ.ل