پێشبینی ئەمڕۆی بورجەکان

AM:09:57:22/10/2022

26176 جار خوێندراوەتەوە

بۆ ئەوانەی ئارەزووی پێشبینیی بورجەکانیان دەکەن، رۆژانە دیجیتاڵ میدیای ئێن ئاڕ تی لەسەرچاوە فەلەکییەکانەوە پێشبینییەکان وەردەگرێت و بڵاویدەکاتەوە.

كاور 21/3 - 19/4

هەوڵبدە ئەمڕۆ بە ئەرێنی بیربکەیتەوە، ئەگەر کەسێک پێشنیاری کرد بچیتە گەشتێک رەتی مەکەرەوە، ڕەنگە ئەم ئێوارەیە کەسێک بناسیت کە بەڵێنت خۆشدەوێت، بۆیە دەرفەتەکە بقۆزەرەوە و ئێوارەیەکی نایاب بەسەر بەرە.

گا 20/4 - 20/5

ئه‌مڕۆ ڕه‌نگه‌ هه‌ست بکه‌یت که‌ پێویستت سەرقاڵکردنی خۆتە، هه‌وڵبده‌ هاوڕێکانت ببینیت، یان ئاهه‌نگێک رێکبخه‌یت.

دووانە 21/5 - 21/6

زۆربەی کات لە کات و شوێنی گونجاودا دەردەکەویت کە وا دەکات خەڵک دەست خۆشیت لێبکەن، ئەم ئێوارەیە لەوانەیە ئێوارەخوانێکی جوان رێکبخەیت و چێژ لەکاتەکەت وەربگریت.

قرژاڵ 22/6 - 22/7

زانیارییەکی زۆرت هەیە لە ئەنجامی کار و ماندووبوونت لە ماوەی پێشوودا، خۆپەرست مەبە، ئەمڕۆ ئارەزووی گەیاندنی هەندێک لە ئەزموون و زانیارییەکانتان بکە بۆ کەسانی کەم ئەزموون.

شێر 23/7 - 22/8

بیر لە خۆشەویستی دەکەیتەوە و دەتەوێت چێژ لە پەیوەندییەکی سەرکەوتوو وەربگریت،پەلە مەکە و چێژ لە ژیان و هەموو ئەو دەرفەتانە وەربگرە کە پێشکەشت دەکات.

فەریك 23/8 - 22/9

ئەگەر ویژدانت ئازارت دەدات چونکە کەسێکت ئازار داوە کاتێک درۆت کردووە و تۆمەتێکت داناوە، ڕەنگە پێویست بێت خۆت لەم تاوانە پاک بکەیتەوە، بڕۆ بۆ لای، دان بە تاوانەکەتدا بنێ و داوای لێبوردن بکە و بەرپرسیارێتی خۆت لە ئەستۆ بگرە لە بەرامبەر ئەو زیانانەی کە پێت گەیاندووە تا بە ویژدانێکی روونەوە دەخەویت.

تەرازوو 23/9 - 22/10

متمانە بەخۆبوون کلیلی دەستکەوتنی بەختەوەری و سەرسامی کەسانی ترە، سەرت سوڕدەمێنێت کە زۆر کەس لە دەوروبەرت هەستی خۆشەویستی بۆ تۆ دەردەبڕن، هەروەها لەوانەیە هاوبەشی ژیانت بناسیت، هەوڵبدە لە هەر شتێک دوور بکەویتەوە کە ئازارت دەدات.

دووپشك 23/ 10-21/11

هەموو مرۆڤێک هەڵە دەکات، بۆیە خۆت بارگرانی مەکە بە پەشیمان بوونەوە لە هەڵەیەک کە کردوتە، باشترە هەوڵبدەیت هەڵەکەت ڕاست بکەیتەوە و داوای لێبوردن لەو کەسانە بکە کە ستەمت لێکردوون.

كەوان 22/11 - 21/12

ئەگەر جێ متمانەی کەسانی تریت و سەرسام بوون پێت، وازیان لێ مەهێنە، یان خۆت لە یارمەتییەکانیان بەدوور بگریت، بۆ ئەوەی وێنە جوانەکەت لە چاویاندا نەگۆڕێت، ئەوانیش لێت نائومێد بن.

گیسك 22/12 - 19/1

ئەگەر ئەمڕۆ کاتێکی بەتاڵت هەیە، بەهۆی کەشوهەواوە لەم کاتەت لەدەست مەدە و هەر بانگهێشتنامەیەکت بۆ هات قبوڵت بکە بۆ ئەوەی لەگەڵ هاوڕێکانتدا بچیت بۆ سەیرانێکی خۆش.

سەتڵ 20/1 - 18/2

لەوانەیە ئەمڕۆ بڕیارێکی گرنگ بدەیت سەبارەت بە ژیانی تایبەتی خۆت، ئەنجامەکانی لە داهاتوودا دیار دەبن، مافی خۆت پشتگوێ مەخە بۆ وەرگرتنی پشوو هەندێک جار.

نەهەنگ 19/2 - 20/3

خۆبەدەستەوەدان بۆ خەمەکان وا دەکەن زیاتر گەشە بکات، لەوانەیە کۆتاییت پێ بهێنێت، ئەمڕۆ لەگيڵ هاوڕێ نزیکەکانت بچۆرە دەرەوە، لەوانەیە خەمەکانت بیر بباتەوە.

ر.ئ