دەتوارنێت پاستا بە چەند جۆرێک
ئامادە بکرێت و خواستێکی زۆری لەسەرە، لێرەدا باس لەچۆنێتی ئامادەکردنی پاستا دەکەین
بە پەنیر.
کەرەستەکان
- کیسەیەکی بچوک مەعکەرۆنە
- پاکەتێک پەنیر
- دوو پاکەت خامە
- کوپێک شیر
- یەک پیاز
- نیو کەوچک سیری هاڕاو
- کەوچکێکی گەورە ماست
چۆنێتی ئامادەکردنی
- مەعکەرۆنییەکە بکوڵێنە و دواتر قاپی ناو فڕنەکە
بێنە و ماستەکەی تێکە دواتر مەعکەرۆنییەکە.
- پەنیری کرێمی لەگەڵ خامەو شیرو خوێ و بیبەر و سیرو
پیازەکە تێکەڵ بکە و بیکە بە مەعکەرۆنییەکە.
- پەنیری موازاریلا پارچە پارچە بکە بیخەرە سەر مەعکەرۆنییکە.
- بیخەرە ناو فڕنەکە لە پلەی
گەرمی 180 پلە بۆ ماوەی 25 بۆ 30 خولەک و دواتر ئامادە دەبێت بۆ خواردن.
ر.ئ