لەم کاتانەدا نیشانەکانی دووگیانی دەردەکەون

PM:10:35:19/10/2022

168744 جار خوێندراوەتەوە

نیشانە و ئاماژەکانی دووگیانی لە خانمێکەوە بۆ خانمێکی تر دەگۆڕێت، بەڵام کۆمەڵێک نیشانە هەیە کە لە زۆرینەی خانماندا وەک یەکە و ئاماژەن بۆ دووگیانی.

ماڵپەڕی عەینی هەواڵی لە بابەتێکی تایبەت بە خانمان دا کۆمەڵێک خاڵی خستووەتە ڕوو دەریدەخەن دووگیانیت، ئەوانیش:

یەکەم:هەستیاریی بە بۆن یان ئازار لە مەمکدا کە دوای چەند رۆژێک لە دووگیانبوون روودەدەن.

دووەم: دەرکەوتنی پەڵە لەسەر پێست دوای هەفتەیەک لە یەکگرتنی تۆو و هێلکە روودەدات.

سێیەم: زیادبوونی رێژەی میزکردن لە زۆرینەی کاتدا دوای تێپەڕبوونی چەند هەفتەیەک لە دووگیانبوون روودەدات.

چوارەم: نەمانی سوڕی مانگانە.

لە نیشانە پێشوەختەکانی دووگیانی بریتین لە:

یەکەم: بەرزبوونەوەی پلەی گەرمی جەستەی خانمەکە.

دووەم: زیادبوونی هەستی بۆنکردن و هەستیاریی بە خواردنە جیاوازەکان یان خواردنێکی تایبەت.

سێیەم: گۆڕانکاریی جەستەی و گەورەبوونی مەمک، هۆکارەکەی بەرزبوونەوەی هۆڕمۆنی ئیسترۆجین و پرۆجیسترۆنە.

چوارەم: بەردەوام هەستکردن بە ماندوێتی و شەکەتی و زۆرینەی کات ئارەزووی پاڵکەوتن دەکات.

پێنجەم: گۆڕانکاریی لە میزاجی خانمەکەدا.

شەشەم: دڵەکزێ و زیادبوونی ترشەڵۆکی گەدە.

حەوتەم: زیادبوون یان کەمبوونی ئارەزووی خواردن، یان دڵتێکهەڵاتنی بەیانیان.

هەشتەم: لە هەندێک حاڵەتدا خوێنی سوری رەنگ کاڵ یان قاوەیی کاڵ دەردەکەوێت، کە چەند کاتژمێرێک یان چەند رۆژێکی کەم دەخایەنێت.

نۆیەم: هەستکردن بە دەردراو لە ناوپۆشی منداڵدان بەتایبەت لە کاتی سوڕی مانگانەدا.

دەیەم: ئاوسان و هەندێکجار قەبزی یان سکچوون.

ئ.ل