ئەکزیما گرفتێکی پێستە و
لەگەڵ هاتنی وەرزی زستان نیشانە و کاریگەرییەکانی زیاد دەکات، بە جۆرێک خوران و
سوربوونەوە و رووشانی پێست زیاتر دەبێت، کە دەکرێت بە کۆمەڵێک رێگە ئەم گرفتە
چارەسەر بکرێت.
دەستەی خزمەتگوزاری
تەندروستی نیشتمانی ئێن ئێچ ئێس رایگەیاندووە، ئەکزیما لە قۆناغێک لە قۆناغەکانی
تەمەندا روودەدات و منداڵان زیاتر زیاتر توشی ئەم گرفتەی پێست دەبنەوە، لە وەرزی
زستانیشدا نیشانەکانی ئەم گرفتە توندتر دەبێت، ئەو دەستەیە کۆمەڵێک رێگەی خستووەتە
ڕوو بۆ کەمکردنەوەی نیشانەکانی ئەکزیما:
یەکەم: بەهێواشی ئەو
بەشەی پێست بە سەری پەنجە بخورێنە نەک بە توندی.
دووەم: پۆشاکێک بپۆشە
قوماشەکەی سوک بێت و زیان بەپێست نەگەیەنێت.
سێیەم: دەتوانیت
لەفافێکی تەڕ لەو شوێنە بپێچە کە ئەکزیمایەتی.
چوارەم: دوربکەوەرەوە لە
گەرمای زۆر و ئەوکەسانەی ئەکزیمایانە.
پێنجەم: دوربکەونەوە لەو
خواردنانەی هەستیاریت پێی هەیە و ئەکزیماکەت خراپتر دەکات.
شەشەم: دوربکەونەوە لە
کرێمی شێدارکەرەوە و مەڵهەم کە تایبەت نەبن بە ئەکزیما.
حەوتەم: دوربکەونەوە لە
خواردنی دەرمانی دژە هیستامین.
هەشتەم: دوربکەونەوە لە
خواردنی دەرمانی کۆرتیکۆستیرۆیدات.
نۆیەم: دوربکەونەوە لە
بەکارهێنانی لەزگەی برین بۆ شوێنی ئەکزیماکە.
دەیەم: دوربکەونەوە لە
دەرمانە گیاییەکان.
ئ.ل