ئەنگۆرەی پاییز.. کۆڕێك بۆ میوانداری پۆلێك شاعیری هەولێر

PM:09:44:18/10/2022

648 جار خوێندراوەتەوە

کۆڕێك بۆ میوانداریی پۆلێك لە شاعیری هەولێر رێكدەخرێت لەژێر ناونیشانیی "ئەنگۆرەی پایز".

لەم کۆڕەدا هەریەکە لە (ئاواز سامان، بێستوون هەولێری، رزگار جەباری، سالار کۆشار، سروەی بەیان، قەهار شێخانی و یوسف حەمەڕەشید) بەشداریی دەکەن.

ئەم چالاکییە لەلایەن بەشی چالاکی وێژەیی سەر بە بەڕێوەبەرایەتی گشتی رۆشنبیری و هونەر، و چاپخانەی کارۆوە رێکدەخرێت.

چالاکییەکە رۆژی پێنجشەممە کاتژمێر ۳:۳٠ی پاشنیوەڕۆی لەهۆڵی ڕۆشنبیری شاری سلێمانی بەڕێوەدەچێت.