ئامادەکردنی کێک لە ماوەی ١٠ خولەک بەبێ بەکارهێنانی فڕن

PM:12:38:17/10/2022

25036 جار خوێندراوەتەوە

کێک یەکێکە لەو ئیشە هەویریانەی بە چەندین شێوازی جیاواز ئامادە دەکرێت، بۆ بۆنە و یادی لەدایکبوون و میوانی و سوکە ژەم دەخورێت.

کەرەستەکانی:

دوو پەرداخ سەمید

یەک کیس خومرە "پیکن پاودەر"

نیو پەرداخ زەیت

دوو پەرداخ شیر

هێلکەیەک

کەوچکێک کەرە

دوو کەوچک شەکر

نیو کەوچکی چا خوێ

ئامادەکردنەکەی:

دەفرێکی قوڵ بهێنە و سەمید و زەیتەکەی تێبکە و بە دەست تێکەڵیان بکە، کەرەکەی تێبکە و دووبارە تێکەڵی بکەرەوە، لە دەفرێکی تردا هێلکە و خوێ و شەکرەکە تێکەڵ بکە و بیکەرە ناو سەمیدەکە و تێکی بدە.

شیرەکە و خومرەکەی بۆ زیاد بکە و تێکی بدەرەوە و گیراوەیەکی شل دەردەچێت، تاوەیەک بهێنە و بە فڵچە ناوەکەی چەوربکە و کەمێک سەمیدی پێوە بکە، دواتر گیراوەکە بکەرە ناویەوە و بیخەرە سەر ئاگرێکی مامناوەند و سەری داپۆشە بۆ ئەوەی هەواکەی دەرنەچێت، لە دوای برژاندنی هەڵیبگێرەوە بۆ دیوەکەی تری، بەو جۆرە ئامادەی خواردن دەبێت.

ئ.ل