شێوازی ئامادەکردنی مەحەلەبی

PM:02:49:16/10/2022

15480 جار خوێندراوەتەوە

مەحەلەبی یەکێکە لە شێرینییە بەتام و چێژەکان کە بە ئاسانی ئامادە دەکرێت و بە سادەیی یاخود لەگەڵ پاقلاوا و برمەشدا ئامادە دەکرێت.
پێداویستییەکان
:

یەك کوپ ئاوی گوڵ کە بۆ خواردن بشێت پەڕەی گوڵەکەی تێدابێت

یەك لیتر شیر

پێنج کەوچك نیشاستە

نیو کوپ شەکر

یەك کوپ فستق

شێوازی ئامادەکردنی:

شیرەکە بخەرە ناو مەنجەڵێکەوە، ئینجا ئاوی گوڵەکەی تێکەڵ بکە و بیکوڵێنە و دایبنێ تاوەکو سارد دەبێتەوە.

ئینجا بیپاڵێوە و شەکر و نیشاستەکەی تێبکە، و بیکەرە سەر ئاگرێکی مامناوەند و تێکیبدە تاوەکو دەتوێتەوە تاوەکو دەکوڵێت و توند دەبێتەوە.

ئینجا بیکەرە ناو چەند دەفرێکەوە و فستق بکە بەسەریدا و پێشکەشی بکە.