هەندێک پیاوان هەستەکانیان بە ئاسانی و بە زووی دەرنابڕن، بەڵام دەکرێت لە
رێگەی ئاماژەکانی جەستەیانەوە درک بەوە بکەن کە خانمێکی خۆشدەوێت.
ماڵپەڕی momjunctionی ئەمریکی لە بابەتێکی تایبەت بە خۆشەویستی ئاشکرایکردووە، دەتوانن خانمان
لە رێگەی ئاماژەکانی جەستەوە بزانن پیاوێک خۆشیاندەوێت، ئەوانیش:
یەکەم: لە رێگەی چاویەوە قسەت لەگەڵ دەکات و بەردەوام چاوی لەسەرتە.
دووەم: لە هەموو بابەتێکدا قسەت لەگەڵ دەکات و ئارەزووی گفتوگۆکردن دەکات
لەگەڵتدا.
سێیەم: لە دڵەوە بۆت پێدەکەنێت کە بە ئاسانیی دەیناسیتەوە.
چوارەم: کاتێک لەگەڵتدا دادەنیشێت هەست بە نیگەرانی و ڕاڕایی دەکات و
ئاگاداریی خۆی دەبێت.
پێنجەم: لە بەرژەوەندی تۆ قسە دەکات و لە پێناو تۆدا خۆی لە وتنی هەندێک
وشە و دەستەواژە دەپارێزێت.
شەشەم: لە کاتی قسەکردن و سڵاوکردندا برۆکانی بەر دەکاتەوە.
حەوتەم: گرنگی بە رووکاری دەرەوەی دەدات و هەموو هەوڵێک دەدات سەرنجی تۆ
رابکێشێت.
ئ.ل