پاستا یەکێکە لە
خواردنە ڕۆژئاواییەکان و تامێکی خۆشی هەیە و بەهۆی بوونی چەندین ڕەگەزی گرنگ لە پێکهاتەیدا
سودی بۆ جەستە هەیە، شێوازی ئامادەکردنی جیاوازی هەیە.
لێرەدا چۆنییەتی ئامادەکردنی
پاستا بە مریشک و پەنیر دەخەینە ڕوو:
کەرەستەکان:
نیو کیلۆگرام مەعکەرۆنی
نیو کوپ کەرە
دوو کەوچک ئارد
دوو کوپ شیری گیراوە
نیو کیلۆ مریشک کە ئێسکەکەی
دەرهێنرابێت
نیو کوپ پەنیری مۆزەرێلا
نیو کەوچک بیبەری ڕەشی
هاڕڕاو
خوێ بەپێی پێویست
ئامادەکردنەکەی:
سەرەتا مەعکەرۆنییەکە
لە ناو مەنجەڵێکدا زەرد بکرێت و بپاڵێورێت و بخرێتە ناو سینی فڕنەکە.
لە تاوەیەکدا کەرەکە لەسەر
ئاگرێکی کز بتوێنرێتەوە دواتر وردە وردە ئاردەکەی بۆ زیاد بکرێت و بەبەردەوامی تێکبدرێت،
پاشان خوێ و بیبەرەکەی تێبکرێت و لە تێکدانی بەردەوامبیت.
شیرە گیراوەکە بکرێتە
ناوی و لەسەر ئاگرە کزەکە دابنرێت تا دەبێتە سۆسێک.
سۆسەکە بکرێت بەسەر مەعکەرۆنییەکەدا
و مریشکە پارچە پارچە کراوەکەش بە ڕیز بەسەر ماکەرۆنییەکەدا دابنرێت و بە پەنیرەکە
بڕازێنرێتەوە و بخرێتە فڕنەکەوە کە لە پلەی گەرمی ٢٠٠دا بێت.
دوای ئەوەی بەتەواوی
برژا لە فڕنەکە دەربهێنرێت و بە گەرمی پێشکەشبکرێت.