سوودەکانی سەماکردن بۆ جەستە

PM:05:43:14/10/2022

1804 جار خوێندراوەتەوە

سەما بە یەکێك لە گرنگترین راهێنانە جەستەییەکان دادەنرێت کە چەندین سوودی گرنگی بۆ تەندروستی دەبێت و کاریگەریی ئەرێنی لەسەر دروست دەکات.

ماڵپەڕی "الوطن" لە بابەتێکدا ئاماژەی بە گرنگترین سوودەکانی سەماکردن کردووە بۆ جەستە و دەروون، کە واتان لێدەکات بیکەن بە بەشێك لە رۆتینی رۆژانەتان، بەم جۆرە:

١. باشترکردنی میزاج و تەندروستی دڵ.

٢. پاراستنی کێش و رێگریکردن لە زیادبوونی.

٣. باشترکردنی کرداری هەرس.

٤. چالاککردنی سووڕی خوێن.

٥. بەهێزکردنی ئێسك و ماسولکەکان.

٦. باشترکردنی چالاکیی جەستە.

٧. باشترکردنی هەناسەدان.