مرەبا یەکێکە لەو
خواردنە شیرینانەی کە زۆرکەس بۆ نانی بەیانی لەگەڵ پەنیر دەیخۆن یان بۆ خواردنی تر
و مەبەستی جیاوازتر بەکاریدەهێنن، مرەبا چەندین جۆری جیاوازی هەیە لێرەدا ئاماژە بە
ئامادەکردنی مرەبای هەنجیر دەکەین:
کەرەستەکان:
کیلۆیەک هەنجیر
کیلۆیەک شەکر
کەوچکێکی چێشت ئاوی لیمۆ
کەوچکێکی چا هێلی هاڕڕاو
ئامادەکردنەکەی:
سەرەتا هەنجیرەکە جوان
دەشۆرێتەوە و پیسی و شیلەکەی لێدەکرێتەوە، بە چەتاڵ چەند کونێک دەکرێتە هەر هەنجیرێکەوە
بۆ ئەوەی شیلەکە بە باشی هەڵمژێت.
شەکرەکە لە دوو پەرداخ
ئاودا دەکوڵێنرێت، دواتر هەنجیر و ئاوی لیمۆ و هێلەکەی تێدەکرێت.
لەدوای کوڵاندن و خەستبوونەوە
و نەرمبوونی هەنجیرەکان، لەسەر ئاگر دادەگیرێت و دەخرێتە شوشەی تایبەتەوە و لە
ساردکەرەوەدا هەڵدەگیرێت و بۆ کاتی پێویست بەکاردەهێنرێت.
ئ.ل